نوێنەرێکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هاوشان لەگەڵ نوێنەرێکی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان و لەژێر سەرپەرشتی دامەزراوەی گەنجانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشدارییان لە چالاکییەکانی تۆڕی مینا لاتینا (MENA-Latina) لە لوبنان کرد و لەگەڵ کۆمیتەی دەریای ناوەڕاستی یەکێتی لاوانی سۆشیالیست ئینتەرناسیۆنالیست کۆبوونەوە.
هەریەکە لە ڕەنو ئاری عەلی نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران و شارۆ نەورۆز فازیل نوێنەری دامەزراوەی گەنجان و محەمەد زاهیر غەریب نوێنەری ڕێخکراوی ئازادی لاوانی کوردستان، بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی تۆڕی مینا لاتینا (MENA-Latina) گەشتی لوبنانیان کرد، لە ڕۆژانی (٢٧ و ٢٨ی مانگی ١٠) بەشداربوون لە چالاکییەکانی ئەو تۆڕە کە پێکهاتبوون لە گفتوگۆی کراوە دەربارەی گۆڕانکارییە نوێیەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای لاتین و پاشەکشەی ڕەوتی سۆشیالیست لە بەشێک لەو وڵاتانە.
لەو نێوانەدا شاندهكهى يهكێتیى نيشتمانیى كوردستان سەردانی بارەگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنانی کرد و بەو هۆیەوە لەلایەن بهڕێز نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان میوانداریی کران.
دواتر وەفدی ڕێخکراوی ئازادی لاوان و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی دیکەیان لەگەڵ بهڕێز وەلید جومبەڵات، سیاسەتوانی ناسراوی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامدا.
جگه لهم دوو چالاكييه لە بۆنەیەکی تایبەتدا وەفدە جیاوازەکان لەگەڵ تەیمور جومبەڵات کۆبوونەوە، کە ناوبراو سکرتێری گشتی حزبی پێشکەوتنخوازی سۆشیالیستی لوبنانییە و کوڕی وەلید جومبەڵاتە.
بەشێکی دیکەی سەردانەکە تایبەت کرا بە لە نزیکەوە بینینی کەمپی ئاوارەکانی فەڵەستین، بەسەرکردنەوەی سەنتەرەکانی ڕێکخراوی خاچی سوری فەڵەستین و شێوازی ژیانی خێزانەکانی ناو کەمپەکان.
لەلایەکی دیکەوە سەردانی بەندەری بازرگانی بەیروت کرا و تێیدا لە نزیکەوە ئاشنابوون بە لێکەوتەکانی تەقینەوەی کۆگاکانی بەندەرەکە، مێژووەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ و وەک یەکێک لە ڕووداوە گەورە بازرگانییەکانی جیهان و ناوچەکە ناوزەد دەکرێت.
بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئاسایی کۆمیتەکە لەژێر ناونیشانی (بەرەنگاریی لاوانی وڵاتانی دەریای ناوەڕاست دژی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان و چارەسەری سۆشیالستانە) کە لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی لاوانی سۆشیالیستی جیهان (سێرخیۆ ئەمانتێ) بەڕێوەچوو، یەکێکی دیکە بوون لەو دیدارانەی ڕێخکران، کە کۆی ئەو کۆبوونەوە و سەردانانە لە ڕۆژانی (٢٩ بۆ ٣١ی ئەم مانگە) ئەنجام دران.
نوێنەرێکی کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ دوو بەشداریی گرنگ سەردانی لوبنانی کرد...
لە کۆیە وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بەڕێوەچوو...
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...