ئێمە باوەڕمان وایە کوردستانێکی بەهێزتر و داهاتوویەکی گەشتر پەیوەستە بە بەرەوپێشچوونی رەوتی زانست و داهێنانەوە، لەم چوارچێوەیەشدا خوێندکاران رۆڵی گرنگ دەگێڕن و سەرکردایەتیی گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونەکان دەکەن. ئامانجی ئێمە ئەوەیە خوێندکارانی کوردستان بە یەک ئاست و دوور لە رەچاوکردنی هەموو پێشینەیەک، پشتیوانییان لێبکرێت و دەرفەتیان بۆ بڕەخێنسێنرێت تاوەکو بەشداریی چالاکانەیان هەبێت لە بونیادنانی بناغەی ئەو داهاتووەدا کە هیوای بۆ دەخوازین.