بۆچی ببم بە ئەندام?

١. دەرفەتی دروستکردنی پەیوەندیت لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایان لە زانکۆ و پەیمانگە جیاوازەکان دەبێت لەڕێگەی کۆنفرانس، و فێستیڤاڵ و چالاکییە جیاوازەکانەوە.

٢. دەرفەتی گەیشتن بە کارسازان، خاوەنکار و وەرگرتنی هاوکاریی جیاواز بۆ پێشخستنی کارەکەت.

٣. بەدەستهێنانی بڕوانامە و خەڵاتی جیاواز لەکاتی بەشداریکردنت لە چالاکییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

٤. گەشەکردن و پێشخستنی ژیانی ئەکادیمیت لەڕێگەی کۆرس و راهێنانی جیاوازەوە بە هەرسێ شێوازی تیۆری، پراکتیک و ئۆنلاین.

٥. بەدەستهێنانی پاڵپشتیی دارایی و مرۆیی بۆ جێبەجێکردنی بیرۆکە نوێ و داهێنەرانەکانت.

٦. دەرفەتی سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە کڵەبەکانی خوێندکاران و چالاکییە جیاوازەکان.

٧. لەڕێگەی کارتی ئەندامبوونەکەتەوە لە زیاتر لە ١٠٠ شوێنی بازرگانی وەک خواردنگە، مۆڵ و کافێکان داشکاندنی تایبەتت بۆ دەکرێت.

8. بەدەستھێنانی پشتگیرینامەی تایبەتی کۆمەڵە وەک یەکێک لە ئەندامەکان بۆ پێشکەشکردنی بەدەستھێنانی کورسیی سکۆلارشیپ، پڕۆگرام و بە دەستھێنانی کار.

٩. تیمێکی شارەزا لە بوارە جیاوازەکان هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەرت دەبن لەکاتی پێویستدا.

ببە بە ئەندام