ئاران غەفور ئەحمەد
نوێنەری سەرۆکی (ی.ن.ک) بۆ کاروباری خوێندکاران
کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی تەواوکردووە. چەندساڵێکە لە بواری ڕێکخراوەیی و حزبیدا کاردەکات و نوێنەری بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ کاروباری خوێندکاران.
پەیوەند فەیزوڵڵا برایم
بەرپرسی ڕێكخستن
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە تەکنۆلۆجیای زانیاریدا بەدەستهێناوە، پێشکەشکارە لە کەناڵی ئاسمانی کوردسات و ئەزموونی زیاتر لە ١٠ ساڵی لە کاری رێکخراوەییدا هەیە.
شنیار عەزیز سەلام
بەرپرسی چالاکی و پڕۆژەکان
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە کۆلێجی زمان بەشی ئینگلیزی، بەشداریی چەندین پرۆگرامی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی کردووە و خاوەنی ١٣ بڕوانامەیە. ماوەی نۆ ساڵە لەبواری رێکخراوەیی وەک سەرۆکی رێکخراو و بەڕێوەبەری کارگێڕی کاردەکات.
هەرێم ئیسماعیل محەمەدسوور
بەرپرسی پەیوەندییەکان
خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە کۆلێجی بازرگانی بەشی ئابووری و بازاڕ، ماوەی نۆ ساڵ وەک بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەری پرۆژە کاری کردووە، سەرپەرشتی زیاتر لە 200 پرۆژەی لەبوارەکانی پەروەردە، تەندروستی و مرۆییدا لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کردووە، هەڵگری نۆ بڕوانامەیە لە بوارە جیاجیاکاندا و بەشداربووە لە چەندین پرۆگرام و کۆنفرانسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.
کارا عومەر ئەحمەد
بەرپرسی هەماهەنگی و بەدواداچوون
کۆلێژی کارگێڕیی کاری تەواوکردووە، لە دامەزراوە حکومییەکان و کەرتی تایبەتدا لە بواری گەنجان و گەشەپێدانی تواناکانیان کاری کردووە.
ڕێبین ئازاد عەوڵا
بەرپرسی کارگێڕی و دارایی
خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە تەکنۆلۆجیای زانیاری و دبلۆمی هەیە لە پەیمانگەی کۆمپیوتەر بەشی پرۆگرامین، ماوەی ١٠ ساڵە لە بواری بەڕێوەبردن و ڕێکخراوەییدا کاردەکات.