ستۆرییەکمان هەیە
کۆمەڵەی خوێندکارانی كوردستان لە قۆناغێکی مێژوویی و هەستیاری گەلی کورد و لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی سیاسەتی تەعریب و شۆڤێنییانەی رژێمی بەعس دامەزراوە. هەرچەندە لەو سەردەمەدا دامەزراندنی رێکخراوێکی پیشەیی لەدەرەوەی سیستم و ئیرادەی رژێمەکە، سزای زیندانیکردن و لەسێدارەدانی لەسەر بوو، بەڵام کۆمەڵەکە رۆڵێکی گرنگی لە زیندووکردنەوەی گیانی خەباتگێڕی و تێکۆشان لەناو چینی خوێندکاران زیندووکردەوە بۆ وەستانەوە دژی ستەم و نادادیی رژێمی بەعس و لەپێناو ئازادی و سەفرازیی کوردستاندا چەندین شەهیدی بەخشیوە.
دوای راپەڕینە شکۆدارەکەی گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩١، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە بیرێکی نوێ و ستراتیژێکی جیاوازەوە بەرپرسیارێتیی پاراستن و بەدیهێنانی مافەکانی خوێندکاران و گەشەپێدانی رەوتی پەروەردە و زانستی لە ئەستۆ گرت. لەوکاتەوە کۆمەڵەکە ناوەندێکی گرنگ بووە هاوکاری و پشتیوانیی هەزاران خوێندکار لە ناوەندە جیاوازەکانی خوێندن و پێگەیاندنی دەیان کادری لێهاتوو و بەتوانا کە ئێستا لە بوارە جیاوازەکاندا خزمەتی کوردستان دەکەن.
ساڵی ٢٠٢٣ و دوای دوو ساڵ راگرتنی چالاکییەکانی، بەبڕیاری بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە فۆرمێکی جیاواز و دیدگایەکی هاوچەرخەوە دەستی بەکارەکانی کردەوە تاوەکو هاوکار و هەماهەنگبێت لە بەرەوپێشچوونی رەوتی زانست و داهێنان لە کوردستان، پارێزگاری لە مافەکانی خوێندکاران بکات و بەدیهێنەری خواستەکانیان بێت.