بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات

بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پیرۆزبایی لە زانکۆی دایک دەکات، زانکۆی سلێمانی بووە گەورەترین ناوی بەدرەخت چێندراو لە جیهاندا.

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پیرۆزبایی لە (خەڵکی شاری سلێمانی بەگشتی و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی دایک بەتایبەتی دەکات، بەبۆنەی تۆمارکردنی ناوی ئەو زانکۆیە لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانییەکان لە جیهاندا.

 

بە چاندنی شەش هەزار نەمام و درەختی دیزاینکراو لەسەر ناوی زانکۆی سلێمانی، لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان ناوی ئەو زانکۆیە تۆمارکرا، چونکە بووە گەورەترین ڕستەی بەدرەخت چێنراو لە جیهاندا.

 

تۆماکردنی ناوی زانکۆی سلێمانی لە کتێبی گینس دەستکەوتێکی گەورە و مێژووییە بۆ شارە حەیاتەکە و زانکۆ دێرینەکەی، بەو بۆنەیەوە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پیرۆزباییان لێ دەکات.

رێکەوت: 03/09/2026 || 02:47
هەواڵی زیاتر