کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەردەوامە لە کار و چالاکی و پرۆژەکانی و لەو ڕێگەیەوە ئامانجەکانی بۆ خزمەتکردنی خوێندکارانی کوردستان بەدیدەهێنێت، بۆ ئەو مەبەستە پرۆژەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران"ی بۆ سنووری پشدەر و بیتوێن بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.
دوای کۆتاییهاتنی پرۆژەی ئەکادیمی خوێندکاران کە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین بۆ خوێندکارانی سنووری پشدەر و بیتوێن ئەنجامدرا، لە مەراسیمێکی شایستە و گەورەدا 760 خوێندکاری بەشداربووی ئەو پرۆژەیە لە هۆڵی ڕۆشنبیری ڕاپەڕین، بڕوانامەیان پێبەخشرا.
لە پڕۆژەی "هاوینی ئەکادیمیی خوێندکاران"دا 760 خوێندکار بەشداربوون و بۆ ماوەی 50 ڕۆژ بەردەوامی هەبوو، تێیدا بەڕێوەچوونی (خولی زانستی، سیمینار، کۆرس و وۆرک شۆپ) لە تایبەتمەندییەکانی ئەو پرۆژەیەن بوون.
داتاکانی پرۆژەی "هاوینی ئەکادیمی
خوێندکاران"
*پرۆژەکە (50) ڕۆژ بەردەوامی هەبوو
*(18)
چالاکی پێشکەشکران
چالاکییەکانی پڕۆژەی "هاوینی
ئەکادیمی خوێندکاران"
*پێشکەشکردنی (10) کۆرسی جۆراوجۆر
*ئەنجامدانی شەش سیمینار بۆ بەهێزکردنی توانای
خوێندکاران و دەرچووان
*بەڕێوەچوونی دوو مێزگرد لەسەر بابەتی
سەردەمییانە
ژمارەی بەشداربووان لە پڕۆژەی "هاوینی
ئەکادیمی خوێندکاران"
*(760) خوێندکار بەشدارییان تێدا کرد
*لە قەڵادزێ (327) خوێندکار لە ڕانیە (433) خوێندکار
بەشداربوون
چالاکییەکانی پڕۆژەی "هاوینی
ئەکادیمی خوێندکاران" بەپێی شوێنی جوگرافی
*لە قەزای ڕانیە (11) چالاکی ئەنجامدراون
*لە قەڵادزێ حەوت چالاکی ئەنجامدراون

سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...