سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو

لە ڕۆژی جیهانی خۆراکدا، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و زانکۆی سلێمانی بەهاوبەشی چالاکییەکی گرنگیان بەڕێوەبرد و تێیدا باسیان لە گرنگی خۆراک و پاراستنی بەشێوەیەکی زانستی، کرد.

 

ڕۆژی 18/10/2026 لە زانکۆی سلێمانی بەهاوبەشی هەریەکە لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری کۆلێجی کشتوکاڵ، سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو.

 

لەو چالاکییەدا دەرفەت بۆ چەند خوێندکارێکی بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری ڕەخسا تاوەکو بتوانن سیمیناری خۆیان پێشکەشی ئامادەبووان بکەن، بۆ ئەوەی گرنگی خواردن و پاراستنی وەک دەستکەوت و بابەتێکی زانستی تەماشا بکرێت، کە لەکاتێکدا بوونی ئەم چالاکی و سیمینارانە لای کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان جێگای گەورە دەگرێت و وەک هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران بۆ ئەو مەبەستە ناوزەد دەکرێت.

رێکەوت: 18/10/2026 || 02:16
هەواڵی زیاتر