ستافی (شانۆیی دکتۆر) سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان کرد و لە پای پشتیوانیکردنیان بۆ شانۆیی دکتۆر سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی کۆمەڵەی خوێندکاران کرد.
ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەری 2026 ستافی (شانۆیی دکتۆر) سەردانی ئۆفیسی سەرەکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان کرد، بەو هۆیەوە ئاران غەفور ئەحمەد نوێنەری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کاروباری کۆمەڵەی خوێندکاران پێشوازیی لە دەرهێنەر و بەشێک لە ستافی (شانۆیی دکتۆر) کرد و بۆ ئەو شاکارە جوانە لەماوەی ڕابردوودا پێشکەشیان کرد، دەستخۆشی لێکردن.
بۆ ئەو مەبەستە ئاران غه‌فور، ستايشى (شانۆیی دکتۆر)ى كرد و وتى: "كارێكى جوان و ناوازه‌بوو، تێكه‌ڵكردنى نەوەیەکی به ئه‌زموون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ر كه له‌سه‌ره‌تاى ڕێگه‌دان كارێكى ژيرانه‌يه".
ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەو خاڵه يه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانى سه‌ركه‌وتنى شانۆييه‌كه، هەربۆیە ڕایگەیاند کە ئەوان به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتيوانيان ده‌كه‌ين و تەمەننای بەردەوامییان بۆ دەخوازن.
لە هەمانکاتدا ياداشت يوسف، ده‌رهێنه‌رى شانۆى دكتۆر، باسی لە پشتيوانييه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكارانى کوردستان كرد و سوپاس و پێزانينيان پێشكه‌شى ئاران غه‌فور سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاروباری خوێندکاران، كرد.
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...