هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەردەوامە لە کار و چالاکییەکانی لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستە لە پارێزگای هەولێر وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بۆ 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو.


لە چوارچێوەی زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری بەناوی (وۆرک شۆپی ڕەنگکردن) لە پارێزگای هەولێر پرۆژەیەکی هەمەجۆر و جیاواز بەڕێوەچوو، لەو نێوانەدا هەریەکە لە خاتوو (شەهلە و ژیار) وانەی وێنەکێشانی ئازادیان بەو 30 کچە خوێندکارە وتەوە کە وەک فێرخوازی پرۆژەکەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لە هەولێر بەشداربوون.


هێور هێرش، سەرپەرشتیاری چالاکی و پرۆژەکانی بازنەی هەولێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کەو ئەو جۆرە لە چالاکی و پرۆژە، دەبێتەهۆی فراوانبوونی هزر و بیرکردنەوەکانی خوێندکار، وادەکات ئەوەی لە ئاوەز و دەروونیدایە لە نەخشاندنی نیگارێکدا بەرجەستەی بکات.


ناوبراو باس لەوە دەکات ئامانج لە وۆرک شۆپەکە و ئەنجامدانی، بۆ دروستکردنی کەشێکی ئارامی دەستپێکی خوێندنە بۆ ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن.

رێکەوت: 29/09/2026 || 12:11
هەواڵی زیاتر