کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی، لە یازدەیەمین کۆنفرانسی یەکێتیی گشتیی خوێندکارانی فەڵەستین، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەشداریی کرد.

 

لەو کۆنفرانسەدا جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی خوێندکاران لە گەیاندنی دەنگی گەلی فەلەستین و داکۆکیکردن لە مافە ئەکادیمی و نیشتمانییەکانیان، کرایەوە.

 

نەسرین کەنعان عەبدوڵڵا، جێگری بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوەکانی (IUSY) و (AUSY) سۆشیاڵ دیموکراتی وڵاتانی ئەوروپایی و عەرەبی و هێور هێرش، وەک دوو نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەشدارییان کرد.

 

ناوبراوان لە ڕۆژانی (29 – 30 – 31ی تەمموز) لەو کۆنفرانسەدا وەک نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و لە ڕێکخراوەکانی (IUSY)  و (AUSY) ئامادەبوون، ئامانج لە بەشداربوون لە کۆنفرانسی یەکێتیی گشتیی خوێندکارانی فەڵەستین، پشتگیریکردنی خوێندکارانی فەڵەستین و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانە لەگەڵ ڕێکخراوی عەرەبی و جیهانیدا.

 

لەلایەکی دیکەوە دروستکردنی پردی هاوئاهەنگییە لەنێوان کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و ئەو ڕێخکراوانەدا، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری کەرتی خوێندن و خوێندکار بکرێت لەسەرجەم کایە و ڕەهەندەکاندا.

رێکەوت: 04/08/2026 || 11:38
هەواڵی زیاتر