جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕەفعەت عەبدوڵڵا لەگەڵ بەشی گەنجان کۆبووەوە و لەمیانی گفتوگۆکردن و گەنگەشەکردنی وزەی گەنج، تێڕوانینی یەکێتی خستەڕوو، بڕوای وابوو وەک سەرچاوەیەکی بەنرخ و گرنگ لە ڕۆڵی گەنجان دەڕوانن.
لەو کۆبوونەوەیەدا ئاران غەفور، نوێنەری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاروباری خوێندکاران و ئەژی عەبدولقادر، لێپرسراوی دامەزراوەی گەنجان ئامادە بوون، جگەلەوەش لێپرسراوی سەرجەم بەشەکانی گەنجانی مەڵبەندەکان لەگەڵ بەڕێز ڕەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆک باسیان لە کاروبارەکانی گەنجان کرد.
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا وتی: "یەکێتی، وەک سەرچاوەیەکی بەنرخ و گرنگ لەڕۆڵ و بەشداری گەنجان لە کایەی حزبی و حکومڕانیدا دەڕوانێت".
لەلایەکی دیکەوە جێگری سەرۆک، دوای پیرۆزبایی و دەستبەکاربوونی بەشی گەنجانی مەڵبەندەکان، باسی لەوەکرد لەهەموو سەردەم و قۆناغێکدا گەنجان وزە و ورەی بەردەوامی و پێشکەوتن و سەرکەوتنی یەکێتی بوون، هیوای خواست دامەزراوەی گەنجان بە گوتار و دیدگایەکی نوێباوانە تەوژمی سەرکەوتنی ئەم قۆناغەی یەکێتی بن.
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا...
جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و دامەزراوەی گەنجان کۆبوونەوە...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
"پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" لە پشدەرە...
دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی (100)یەکەم بوون...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...