مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

پرۆژەی ئەکادیمی خوێندکاران بەردەوامیی هەیە و لە زانکۆی ڕاپەڕین مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

 

لەو مێزگردەدا بەشێکی زۆر لە خوێندکاران وەک فێرخوازێک بەشدارییان کرد، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیش بۆ مێزگردی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " زانکۆی ڕاپەڕینی هەڵبژارد و وانەکانیش لەلایەن مامۆستا کرمانج ڕەسوڵ، وترانەوە.

 

ئامانج لە پرۆژەی ئەکادیمی هاوینی خوێندکاران گەشەکردنی زیاتری ئاستی ڕۆشنبیری و تێڕوانینی خوێندکارە، کە لەم هاوینەدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ هەر جارێک و مامۆستایەک یان ڕاهێنەرێکی تایبەتی بۆ خوێندکاران داناوە، بەشێوەی هەمەچەشن بابەتە زانستییەکان گەنگەشە دەکەن و وەک وانەی زانستی و ئەکادیمی بە خوێندکار و فێرخوازانی دەڵێنەوە.

رێکەوت: 03/08/2026 || 02:24
هەواڵی زیاتر