"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"

لە ئۆفیسی سەرەکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سیمینارێکی هاوچەرخ و گرنگ لەژێر ناونیشانی "بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار" بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

 

سیمینارەکە بە سەرپەرشتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و لەلایەن بەڕێز سەرکار حامید لە ئۆفیسی سەرەکی کۆمەڵەی خوێندکاران پێشكەشکرا، تێیدا بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی شەن و کەوی هەموو ئەو بابەتانە کرا کە کەسێک چۆن بتوانێت پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بۆ کاری بزنس بەکاربهێنێت.

 

لەلایەکی دیکەوە باس لەوە کرا چؤن کەسێک بەهۆی مۆبایلەکەی دەستییەوە کاری ئۆنلاین بەشێوەیەکی ئەکادیمی ئەنجام بدات، لەهەمانکاتیشدا بۆ ئەو خوێندکارانەی بەشدارییان کرد ڕوون کرایەوە کام جۆری سەکۆکانی سۆشیاڵ میدیا بۆ کاری بزنس گونجاوە.

 

بەڕێز سەرکار حامید بۆ خوێندکارانی بەشداربوو بیرۆکەی ناوازە و گونجاوی پێشکەش کرد، بۆ ئەوەی خوێندکار ڕێڕەوێکی کاری گونجاو بۆ ئەو مەبەستە بدۆزێتەوە.

رێکەوت: 30/07/2026 || 11:49
هەواڵی زیاتر