چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران

 

لەپێناو هاندان و پێزانینی هەوڵ و ماندووبوونی ئەو خوێندکارانەی لە دەڤەری ڕاپەڕین نمرەی بەرزیان هێناوە و تێکۆشاون بۆ پلەکانی پێشەوە، خەڵاتی ڕێزلێنانیان لە کەشێکی شایستەدا پێبەخشرا.

 

سەرجەم ئەو خوێندکارانەی دەڤەری ڕاپەڕین لەدوای کۆتاییهاتنی وەرزی خوێندنی ئەمساڵ و تەواوکردنی پۆلی دوازدە پلەکانی (یەکەم، دووەم، سێیەم و چوارەم)یان بەدەستهێناوە، بەهاوبەشی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و مەڵبەندی 24ی ڕاپەڕین، خەڵات کران و ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

 

دابەشکردنی خەڵات و پێزانیان بۆ خوێندکاران، یەکێک لە ئەرکە سەرەکی و بەردەوامەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانە بۆ هەموو ئەو خوێندکارانی سەرکەوتوو دەبن و نمرەی بەرز بەدەستدەهێنن، تاوەکو ئەو کارە پاڵپشت و پشتیگیرییەک بێت بۆ خوێندکارانی دیکە لە هەر ناوەندێکی خوێندندا بن، بۆ ئەوەی بتوانن هەوڵ و کۆشش و ماندووبوونی کەسانی سەرکەوتوو لەخۆیاندا دووبارەبکەنەوە.

رێکەوت: 21/07/2026 || 10:51
هەواڵی زیاتر