پڕۆژەی (هاوینی ئەکادیمیی خوێندکاران) دەستیپێکرد

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و بەشێک لە ستافی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، پڕۆژەی (هاوینی ئەکادیمیی خوێندکاران) دەستیپێکرد.

 

لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا کۆرسێک بە ناونیشانی (هەنگاوەکانی چوونە ناو بازاڕی کار؛ لە هەڵبژاردنی شوێنی گونجاوەوە بۆ سەقامگیری پیشەیی) بەڕێوەچوو، کە ئامانج لێی خزمەتی زیاتر و پاڵپشتیکردنی زیاتری خوێندکارە لە پشووەکانی هاویندا.

 

ئەم پڕۆژەیە بە هەماهەنگی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی و سەنتەری کاری زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ماوەی 50 ڕۆژ بەڕێوەدەچێت، هەموو خوێندکارانی دەڤەرەکە دەتوانن بەشداریی بکەن و سوودمەندبن لێی.

رێکەوت: 09/07/2026 || 03:41
هەواڵی زیاتر