بەڕێز ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی کرد و ئاران غەفور، نوێنەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کاروباری خوێندکاران پێشوازی لێکرد.
لە سەردانەکەیدا جگە لە بەسەرکردنەوەی بەشە جیاوازەکان، گفتوگۆ کرا لەبارەی پرۆسەی خوێندن و دۆخی ئێستای خوێندکاران، جگەلەوەش هۆشیارکردنەوە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان تەوەری سەردانەکە بوو و تێیدا جەخت لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی بەردەوامی خوێندکاران کرایەوە بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی کاریگەر لە بنیاتنانی داهاتووی وڵاتدا بگێڕن.
بەڕێز ڕفعەت عەبدوڵا، هیوای خواست سەرمایەی پڕ شانازیی ڕێکخراوەکە بکەنە داهێنان بۆ بردنەوەی ئایندەی کاری ڕێکخراوەیی.


دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی (100)یەکەم بوون...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...
بەشداریکردنی خوێندکاران لە کۆرسی "چۆن توێژینەوەیەکی زانستی ئاستبەرز بنووسین"...
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بەڕەسمی ناساندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی ڕاگەیاند...
پڕۆژەی (هاوینی ئەکادیمیی خوێندکاران) دەستیپێکرد...
ڕەفعەت عەبدوڵڵا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
خوێندکاران پڵەس، پرۆژەیەک بۆ هاوکاریکردنی خوێندکاران...
خولی یەکەمی کۆرسی (نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی) بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
تیمێکی کۆمەڵەی خوێندکاران سەردانی هەڵەبجەی کرد...