هەریەکە لە بەڕێزان ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كەركوك-سەڵاحەدین و رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك پێشوازییان لە ستافی بازنەی كەركوكی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا بە بایەخەوە باسی هەوڵەكانی كۆمەڵەی خوێندكاران کرا بۆ گەشەپێدانی رەوتی خوێندن و فەراهەمكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ خوێندكاران و لاوانی كوردستان، هەوڵەکانیشیان بەرز نرخێنران.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا قەڵغانی رێزلێنانی كۆمەڵەی خوێندكارانی کوردستان پێشكەشی بەڕێز ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك كرا لەبەرامبەر هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی زمانی كوردی لە زانكۆی كەركوك.

تیمە تەندروستییەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران بە بێبەرانبەر پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکەن...
کۆرسێکی زانستی بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین بەسەرکەوتوویی پێشکەش کرا...
کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری چەند ئامادەییەک لە کۆمەڵەی خوێندکاران...
سەرجەم پێداویستییەکانی کەمپینەکەی زانکۆی ڕاپەڕین ڕەوانەی ڕۆژاڤا کران...
خوێندکارەکەی کەرکوک بۆ خوێندنگەکەی گەڕایەوە...
خوێندکارانی دەڤەری ڕاپەڕین بە هەستێکی کوردانەوە ئیمزایان بۆ خوشک و براکانیان لە ڕۆژاڤا کۆک...
ڕاگەیەندراوێك لە كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانەوە...
زانكۆی ڕاپەڕین.. كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژاڤای كوردستان...
لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە پێنج هەزار واژۆ بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژاڤا کۆکرایەوە...