کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە بینای سەرەکی خۆی پێشوازی لە چەند خوێندکارێکی وڵاتانی عەرەبی کرد، لەو نێوانەدا ئەجێندای کارەکانیان تاووتوێ کرد و باسیان لە چەند تەوەرێکی گرنگی تایبەت بە خوێندن کرد.
ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆکانی فەڵەستین و ئوردن کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندن لە شاری سلێمانین، سەردانی بینای سەرەکیی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان کرد و ستایشی کارەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانیان کرد، جگەلەوەش باسیان لەوە کرد کە ئەم ئەزموونە وەک دەستکەوتێکی دەوڵەمەند بۆ وڵات و زانکۆ و ناوەکانی خوێندنی خۆیان دەگوازنەوە.
ئەو چەند خوێندکارەی لە زانکۆکانی فەڵەستین و ئوردنەوە هاتوونەتە سلێمانی، گەشتەکەیان بۆ ماوەی مانگێک بەردەوامیی دەبێت و کۆمەڵەی خوێندکارانیش بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، میوانداریی و ڕێنوێنیان لەئەستۆدەگرێت.

کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا...
جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و دامەزراوەی گەنجان کۆبوونەوە...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
"پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" لە پشدەرە...
دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی (100)یەکەم بوون...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...