لەبەرانبەر ڕاستکردنەوەی هەڵەیەکی زانستیدا، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ڕێزلێنانی پێشکەشی خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین کرد و ستایشی ئەو کارە گەورەیەی لێ کرد.
لەماوەی ڕابردوودا ژیوار حسێن خدر، خوێندکاری قۆناغی سێیەمی کۆلێجی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین، درکی بە هەڵەیەکی گەورە لەنێو چاپتەری (33)ی کتێبی (Lewis’s Medical-Surgical Nursing eleventh edition) دەربارەی (Fibric acid debriative)کرد و دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، دەرکەوت ئەو خوێندکارە بەشێوەیەکی زانستی هەڵەکەی دەستنیشان کردووە، پاش ئاگادارکردنەوەی دەزگای بڵاوکردنەوەی (Elsevier) و بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی تری زانستی ئاستبەرز، هەڵەکە راستکراوەتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە و لەبەرانبەر پێزانینی ئەو هەوڵەی ژیوار حسێندا، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لەڕێگەی ستافی دەڤەری ڕاپەڕینەوە پێشوازیان لە خوێندکارەکەی کۆلێجی پەرستاری کرد و دوای پێزانین و سوپاسکردنی، ڕێزلێنانیان پێشکەشکرد.

کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا...
جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و دامەزراوەی گەنجان کۆبوونەوە...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
"پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" لە پشدەرە...
دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی (100)یەکەم بوون...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...