کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە بینای سەرەکی خۆیدا
کۆرسێکی سێ رۆژیی لەژێر ناونیشانی (پرۆسیجەرە پزیشکییەکان) بۆ خوێندکاران کردەوە،
بۆ ئەو مەبەستە 75 فێرخواز بەشدارییان کرد و بڕوانامەیان پێدرا.
لەڕێگەی کۆمەڵەی خوێندکارانەوە 250 خوێندکاری فێرخواز
ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لەو کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشكییەکان تۆمارکرد، بەڵام 75
خوێندکاریان وەرگیران.
بنەما سەرەکییەکانی کۆرسەکە لەسەر هەردوو شێوازی
پراکتیکی و تیۆری بە فێرخوازان ئاشناکرا، بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی گونجاو سوود
لە بەشداریکردنەکەیان وەربگرن، کۆرسەکەش بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامی هەبوو .
ڕۆژی یەکەم (جۆرە جیاوازەکانی دەرزی لێدان) بە
بەشداربووان ئاشنا کرا کە پێکهاتبوون لە (دەرزی ژێر پێست، دەرزی ماسولکە و دەرزی
هەستیاری).
لە ڕۆژی دووەمدا (ڕاکێشانی خوێن) بووە وانەی گرنگی نێو
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان و بەو دوو شێوازەی لە خوارەوە دیاریمان کردووە کاریان
لەسەر کرا.
1-هەڵبژاردنی
ڤێنی گونجاو بۆ ڕاکێشانی خوێن.
2-جۆرە
جیاوازەکانی سرنج و تیوبەکان.
ڕۆژی سێیەم و کۆتایی(کانۆلادانان) بووە بابەتی سەرەکی
کۆرسەکە، ئەویش لە دوو خاڵی سەرەکیدا خۆی بینییەوە.
1- هەڵبژاردنی ڤێنی گونجاو بۆدانانی کانۆلا.
2- فڵەشینگی کانۆلا بە نۆڕماڵ سەڵاین.
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لەلایەن مامۆستا هەردی
حەسەن-ەوە پێشکەشکرا، ناوبراو بڕوانامەی ماستەری لە تەندروستی گشتی و بڕوانامەی(TOT)ی هێزەکانی ناتۆ لە بواری فریاگوزاری
پزیشکی سەربازیدا هەیە.
قۆناغی یەکەمی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە بینای
سەرەکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کۆتاییهات، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوودا
کۆرسێکی دیکەی هاوشێوە بۆ ئەو خوێندکارانە ئەنجام دەدرێت کە نەیانتوانیوە لەم
کۆرسەدا بەشداریی بکەن و ناوی خۆیان تۆمارکردبوو، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندییان
پێوەدەکرێت.

پڕۆژەی "سەوزکردنی ناوەندەکانی خوێندن" لە سنووری ڕاپەڕین ڕاگەیەندرا...
وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری بەخشینی پێنج نمرەی بە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی دوازدە پەسەند کرد...
سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...
بەڕێوەچوونی مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە هەولێر...
میوانانی یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان...
لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان چەپکەگوڵی پیۆرزبایی پێشکەشی كۆمەڵەی خوێندكاران کرد...
میوانەکانمان یۆبیلی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانیان زێڕینتر کرد...
سەرۆک کۆماری عێراق: لە ڕابردوودا بە شانازییەوە وەك ئەندامێكی كارای كۆمەڵەی خوێندكاران كارم...