وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیارێکی دەرکرد و تاقیکردنەوەی بە زمانی کوردی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان قەدەغەکرد، بەو هۆیەوە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ناڕەزایەتی لەو بارەیەوە دەربڕی.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان ناڕەزایی دژی بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ قەدەغەكردنی زمانی كوردی لە تاقیكردنەوەكانی کەرکوک، نەینەوا و دیالە دەردەبڕێت و بە هەنگاوێكی مەترسیدار ناوی دەبات.
لەكاتێكدا بەگوێرەی دەستووری عێراق زمانەكانی كوردی و عەرەبی زمانی فەرمین لە وڵاتدا، ئەم بڕیارە پێشێلكردنی ئاشكرای دەستوور و یاسایە و بەهەمووشێوەیەك دژی دەوەستینەوە.
هاوكات هەوڵەكانی بەڕێز خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بۆ رەتكردنەوەی ئەو بڕیارە مەترسیدارە بەرز دەنرخێنین و سوپاسی دڵسۆزی و بەدەنگەوەهاتنی دەكەین.
تیمە تەندروستییەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران بە بێبەرانبەر پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکەن...
کۆرسێکی زانستی بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین بەسەرکەوتوویی پێشکەش کرا...
کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری چەند ئامادەییەک لە کۆمەڵەی خوێندکاران...
سەرجەم پێداویستییەکانی کەمپینەکەی زانکۆی ڕاپەڕین ڕەوانەی ڕۆژاڤا کران...
خوێندکارەکەی کەرکوک بۆ خوێندنگەکەی گەڕایەوە...
خوێندکارانی دەڤەری ڕاپەڕین بە هەستێکی کوردانەوە ئیمزایان بۆ خوشک و براکانیان لە ڕۆژاڤا کۆک...
ڕاگەیەندراوێك لە كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانەوە...
زانكۆی ڕاپەڕین.. كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژاڤای كوردستان...
لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە پێنج هەزار واژۆ بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژاڤا کۆکرایەوە...