ستافی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانیان کرد، لەلایەن د.محەمەد سابیرەوە پێشوازییان لێ کرا و کارەکانیانی بە سەرکەوتوو ناوزەد کرد.
ئاران غەفور، نوێنەری سەرۆکی (ی.ن.ك) بۆ کاروباری خوێندکاران و ستافی كۆمەڵەی خوێندكاران سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانیان كرد، لەلایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیرەوە پێشوازییان لێكرا و لەسەر کاروباری خوێندکاران گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیان ئەنجامدا.
لەو سەردانەدا هەنگاوەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ خزمەتی خوێندکاران و بەرەوپێشچوونی رەوتی خوێندن، گفتوگۆی لەبارەوەکرا و ستراتیژی کۆمەڵەکە بۆ ساڵی نوێی خوێندن تاووتوێ کرا.
لەبەرامبەردا د.محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ستایشی کارەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کرد، ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد ئەوەی لە ساڵی رابردوودا بۆ خزمەتی خوێندکاران و زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان ئەنجامدراوە مایەی شانازییە و هەوڵەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی بەرز نرخاند.
.jpg)
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا...
جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و دامەزراوەی گەنجان کۆبوونەوە...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
"پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" لە پشدەرە...
دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی (100)یەکەم بوون...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...