کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە بینای سەرەکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکرێتەوە، هەرکەسێک ئارەزوومەند بێت دەتوانێت بەشداریی بکات و باباتەکان بەشێوەی زانستی و ئەکادیمی وەربگرێت.
بە ئامانجی گەیاندنی سوودی گشتی بە خوێندکاران و فێرخوازان، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان پێشکەش دەکات و لە چوارچێوەی پرۆژە بەردەوامەکانیدا کاری لەسەرکردووە.
بنەما سەرەکییەکانی کۆرسەکە لەسەر هەردوو شێوازی پراکتیکی و تیۆری بە فێرخوازان دەوترێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی گونجاو سوود لە بەشداریکردنەکەیان وەربگرن.
ئەم کۆرسە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامی دەبێت و بەپێی خشتەیەکی گونجاو وانەکانی داڕێژراوە.
ڕۆژی یەکەم (جۆرە جیاوازەکانی دەرزی لێدان) بە
بەشداربووان ئاشنا دەکرێت
کە پێکدێن لە
(دەرزی ژێر پێست، دەرزی ماسولکە و دەرزی هەستیاری).
ڕۆژی دووەم (ڕاکێشانی خوێن) یەکێکی دیکە دەبێت لە
وانەکان و بەو دوو شێوازەی لە خوارەوە دیاریکراوە کاری لەسەر دەکرێت.
1-هەڵبژاردنی
ڤێنی گونجاو بۆ ڕاکێشانی خوێن.
2-جۆرە
جیاوازەکانی سرنج و تیوبەکان.
ڕۆژی سێیەم (کانۆلادانان) دەبێتە بابەتی سەرەکی کۆرسەکە، ئەویش لە دوو خاڵی
سەرەکیدا خۆی دەبینێتەوە.
1- هەڵبژاردنی
ڤێنی گونجاو بۆدانانی کانۆلا.
2- فڵەشینگی
کانۆلا بە نۆڕماڵ سەڵاین.
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لەلایەن مامۆستا هەردی حەسەن دەوترێتەوە، ناوبراو بڕوانامەی ماستەری لە تەندروستی گشتی و بڕوانامەی (TOT)ی هێزەکانی ناتۆ لە بواری فریاگوزاری پزیشکی سەربازیدا هەیە.
کۆرسەکە لە ڕۆژی(٢٨/٧/٢٠٢٥) دەستپێدەکات و لە ڕۆژی (٣٠/٧/٢٠٢٥) کۆتایی دێت، کاتەکانیش لە کاتژمێر (2ی پاش نیوەڕۆ) دەستپێدەکات و لە کاتژمێر (4ی پاش نیوەڕۆ) کۆتایی دێت.
تێبینی/ خوێندکاران دەتوانن لەسەرجەم بەشە پزیشکی و
زانستییەکانەوە بەشداریی ئەم کۆرسە بکەن.
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا...
جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و دامەزراوەی گەنجان کۆبوونەوە...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
"پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" لە پشدەرە...
دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی (100)یەکەم بوون...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...