کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سیمینارێک و کۆرسێکی گشتگیری بۆ خوێندکارانی سەرجەم زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕێکخست، دواتر بڕوانامەی بەشداریکردنیشی بە فێرخوازان بەخشی.
لە بینای سەرەکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێکەوە زۆرێک لە خوێندکارانی زانکۆ و خوێندکارانی خوێندنی باڵا، ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە کۆرسی (سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکان و خوێندن لە دەرەوەی وڵات) تۆمارکرد، لەو ڕێگەیەوە توانیان کۆرسێکی گەورە ببینن و بە سکۆلەرشیپەکان و خوێندن لە زانکۆ گەورەکانی دەرەوەی وڵات ئاشنا ببن.
بەرلەوەی کۆرسەکە دەستپێبکات کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە بینای سەرەکی خۆیدا سیمینارێکی بۆ فێرخوازان ڕێکخست و تێیدا 60 خوێندکاری کوڕ و کچ لەسەر سەرجەم ئاستە باڵاکانی خوێندن بەشدارییان کرد، دوو کاتژمێر لەگەڵ مامۆستای تایبەت بەو بوارەوە گفتوگۆیان کرد و زانیاریان لەسەر سکۆلەر شیپە نێودەوڵەتییەکان وەرگرت.
لەدوای کۆتاییهاتنی سیمینارەکە، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ڕاوبۆچوونی ئەو 60 خوێندکارە و خەڵکانی ئەکادیمی وەرگرت، بۆ ئەوەی کۆرسێکی چڕ و زانستی بە بەشداربووان بڵێتەوە، بە مانایەکی دیکە لەژێر ڕووناکی ئەو سیمینارەدا نەخشەی وتنەوەی کۆرسی سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکان و خوێندن لە دەرەوەی وڵات، داڕێژرایەوە.
کرۆکی بابەتەکانی سیمینارەکە هەمەچەشن بوون، بۆ وێنە یەکێک لە بابەتەکان ئامادەکردنی خوێندکارە بۆ کردنەوەی سکۆلەر شیپەکان و بەشداریکردن تێیدا، لەلایەکی دیکەوە فێرکردنی خوێندکاران بوو بە کێبڕکێ و تێڕوانین لە سکۆلەرشیپەکان، بۆ ئەوەی بتوانێت ئامانجەکەی لە سوودی خۆی بپێکێت.
لەو سێ رۆژەی بۆ وتنەوەی کۆرسەکە تەرخان کرا، بە قوڵی و بە وردی هەموو ڕەهەندەکانی کۆرسی سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکان و خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکاران شیتەڵ کرا، بۆ نموونە کار لەسەر ئەو بەڵگەنامانە کران کە پێویستن بۆ بردنەوەی سکۆلەرشیپێک.
نووسینی سی ڤی، ئامادەکردن و ڕێکخستنەوەی بڕوانامەکانی زانکۆ، بروانامەی زمان و تاقیکردنەوە توانستییەکان و زۆری تر، یەکێک بوون لە خاڵە گرنگەکانی کۆرسەکە، باس لەوەشکرا کاتێک خوێندکارێک سکۆلەرشیپێک وەردەگرێت، چۆن بتوانێت ڕێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزای ئەو وڵاتە وەربگرێت کە ئارەزوو دەکات لێی بخوێنێت.
بەشێک لە ئامانجەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران لە پێدانی ئەم کۆرسانە، ڕێگریکردن بوو لە بەهەدەردان و تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی زۆری خوێندکاران بەو کۆمپانیایانەی کە کۆرسەکان دەڵێنەوە و پارەیەکی زۆر لە فێرخوازان وەردەگرن.
ئەم کۆرسە لەڕێگەی مامۆستا ئاوات سەردار محەمەدەوە پێشکەشکرا، کە خاوەنی زیاتر لە شەش ساڵ ئەزموونە لەو بوارەدا، سەرجەم وانەکانیشی تایبەت بوون بە خوێندکاران و خوازیارانی خوێندنی باڵا، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئەکادیمی و زانستیانە بە کۆرسی سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکان و خوێندن لە دەرەوەی وڵات، ئاشنا ببن.
کۆرسی سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکان و خوێندن لە دەرەوەی وڵات، لەژێر چەتری پرۆژەی (scholar horizon) بەڕێوەچوو، کە یەکێکە لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، کە لەڕێگەی ئەم پرۆژانەوە خوێندکاران دەتوانن سوودی گەورە وەربگرن.
.jpg)
.jpg)
نوێنەرێکی کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ دوو بەشداریی گرنگ سەردانی لوبنانی کرد...
لە کۆیە وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بەڕێوەچوو...
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...