پزیشکێکی شاری سلێمانی لە بۆردی عێراقی لە پسپۆری تیشک و سۆنار لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
د. لەنجە دڵشاد دەڵێت دوای ئەوەی شاری سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٩-دا بۆ یەکەمجار بووەتە سەنتەر لە بۆردی عێراقیدا لە بواری تیشک و سۆنار بە هاوکاری مامۆستاکانی یەکێک بووە لەو ٤ پزیشکەی شاری سلێمانی کە لە کۆی ٧٥-٨٠ پزیشکی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوتوو بووە و وەرگیراوە لەو ساڵەدا.
د. لەنجە لە بواری پزیشکیدا لە دوو قۆناغی جیاوازدا سەرقاڵی خوێندن بووە، شەش ساڵ وەک خوێندکاری کۆلێجی پزیشکی و پێنج ساڵیش وەک پزیشکی نیشتەجێی دێرین، دەربارەی خاڵە هاوبەش و جیاوازەکانی ئەو دوو قۆناغەی دەڵێت خاڵی هاوبەشیان ئەوەیە لە هەردوو قۆناغەکە پێویستە بەردەوام بیت لە خوێندنەوە و کۆششکردن، وە خاڵی جیاوازیش بۆ خوێندنی کۆلێج ئەوەیە کە بەگشتی دەخوێنیت بەڵام دوای تەواوکردنی پێویستە پسپۆڕییەک هەڵبژێریت لەسەر بنەمای زانستی و خولیا و لێهاتوویی خۆت لەبوارەکەدا، هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات دەیەوێت بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی پسپۆڕیی وورد بە تایبەتی لە بواری بەکارهێنانی تیشک لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکاندا کە شێوازێکی نوێیە لە جیهاندا و وەکو جێگرەوەیەک بۆ نەشتەرگەری هەژمار دەکرێت.
د. لەنجە دەڵێت خوێندنی ڕابردووم لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی سلێمانی فاکتەر بووە بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی بۆردی عێراقی، بە گرنگیشەوە باس لەوە دەکات ئەو دەستکەوتەی فاکتەرێکی گرنگ و ئەرێنییە بۆ بەردەوام بوونی لە خوێندن لە بوارەکەیدا تا پسپۆڕییەکی وردتر بەدەستبهێنیت.
سەبارەت بە کاردانەوەی پزیشکە پسپۆڕ و پرۆفیسۆرەکانی تایبەت و سەرپەرشتیار لە خوێندنی بۆرد کاتێک کە وەک کچە کوردێک پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە د. لەنجە بە گرنگییەوە باسی ئەو پشتگیری و سوپاسنامانە دەکات کە پێیگەیشتوە و بە فاکتەرێکی گرنگی دەبینێت بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی و بەرەوپێشچوونی زیاتری لە داهاتوودا.
دەربارەی ئاستی پزیشکانی کوردیش د. لەنجە ئاماژە بەوە دەکات پزیشکانی کورد لە بۆردی عێراقی و عەرەبیشدا لە هەموو بەشەکاندا لە ریزی پێشەوەن بە تایبەتی پزیشکانی شاری سلێمانی کە ئەمەش بۆ هاوکاری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ماندوبوونی مامۆستاکانیان دەگەڕێتەوە.
پڕۆژەی "سەوزکردنی ناوەندەکانی خوێندن" لە سنووری ڕاپەڕین ڕاگەیەندرا...
وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری بەخشینی پێنج نمرەی بە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی دوازدە پەسەند کرد...
سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...
بەڕێوەچوونی مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە هەولێر...
میوانانی یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان...
لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان چەپکەگوڵی پیۆرزبایی پێشکەشی كۆمەڵەی خوێندكاران کرد...
میوانەکانمان یۆبیلی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانیان زێڕینتر کرد...
سەرۆک کۆماری عێراق: لە ڕابردوودا بە شانازییەوە وەك ئەندامێكی كارای كۆمەڵەی خوێندكاران كارم...