کۆمەڵەی خوێندکاران-
لە سەركەوتنێكی بێوێنەدا، چوار خوێندكاری بەهرەمەندی كورد لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی توانیان مێژوویەكی نوێ تۆمار بكەن. هەریەكە لە محمد عبداللە، ئەرین ئومێد، عبداللە تەها و ڕەوەز مەنسور، كە خوێندكاری بەشی تەكنەلۆجیای زانیارین، بە بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لە پێشبڕكێی ICTی كۆمپانیای هواوی لەسەر ئاستی عێراق، توانیان ناوی كوردستان بەرز ڕابگرن.
ئەم تیمە بەهرەمەندە نەك تەنها لەسەر ئاستی عێراق، بەڵكو لە كێبڕكێی زانكۆكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاستیش توانیان سەركەوتنێكی گەورە تۆمار بكەن. بەهۆی ئەم سەركەوتنە بەرچاوەشیان، بەمەبەستی خەڵاتكردنیان لەلایەن كۆمپانیای هواویەوە بانگهێشتی سعودیە كراون.
خەونی ئەو خوێندكارانەش دوای ئەو سەركەوتنە گەیشتنیانە بە كێبڕكێی جیهانیی كە بڕیارە لە مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو لە وڵاتی چین بەڕێوەبچێت، ئەمەش دەرفەتێكی زێڕینە بۆ نیشاندانی توانا و بەهرەی گەنجانی كورد لەسەر ئاستی جیهانی.
ئەم سەركەوتنە نیشانەی پێشكەوتنی بەردەوامی كەرتی خوێندنی باڵا و توانای زانستی خوێندكارانی كوردە لە بواری تەكنەلۆجیای زانیاریدا، كە دەتوانن كێبڕكێ لەگەڵ باشترین زانكۆكانی جیهان بكەن.
پڕۆژەی "سەوزکردنی ناوەندەکانی خوێندن" لە سنووری ڕاپەڕین ڕاگەیەندرا...
وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری بەخشینی پێنج نمرەی بە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی دوازدە پەسەند کرد...
سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...
بەڕێوەچوونی مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە هەولێر...
میوانانی یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان...
لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان چەپکەگوڵی پیۆرزبایی پێشکەشی كۆمەڵەی خوێندكاران کرد...
میوانەکانمان یۆبیلی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانیان زێڕینتر کرد...
سەرۆک کۆماری عێراق: لە ڕابردوودا بە شانازییەوە وەك ئەندامێكی كارای كۆمەڵەی خوێندكاران كارم...