لە ساڵنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ٢٤ی کانوونی دووەمی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانیی پەروەردە جێگیر کراوە، لەم بۆنەیەدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لێکردنتان، بەڵێنی ئەوە بە هەموو پەروەردەخواز و پەروەردەکارێک دەدات کە پاڵپشت و پشتگیرتان بێت، هاوشانتان دەبین بۆ پێشخستنی ئەم سێکتەرە گەورە و گرنگەی مرۆڤایەتی.
ئێمە وەکو کۆمەڵەی خوێندکاران لەم یادەدا پرۆژەیەک لەژێر ناونیشانی (دیدی پەروەردە) بۆ خوێندکار و پەروەردەخوازانمان دەکەینە دیاری، پرۆژەی دیدی پەروەردە (EduVision) لە هەناوی کاروچالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانەوە لەدایکبووە و خزمەت بەو سێکتەرە دەکات، پێتان ڕادەگەیەنین لەماوەیەکی کەمدا وردەکارییەکەی بۆ ئێوە بڵاودەکەینەوە.
کاردەکەین و تێدەکۆشین تاوەکو وزەبەخش بین بۆ بزوێنەری هەموو ڕەهەندە گەورە و جیاوازەکانی پەروەردە، چونکە باش لەوە تێدەگەین پتەوکردنی بناغەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەکەمان لەڕووی زانستی و مەعریفییەوە بەندە بە سێکتەری پەروەردەوە.
کۆمەڵەی خوێندکارانیش لەڕوانگەی زانستەوە مەبەستیەتی کەرتی پەروەردە هاوشێوەی کەشتییەکەی نەجمەدینی مەلا بێت، کە خوێندنگەیەکی بەو ناوەوە کردەوە و تێیدا ژیانی زیاتر لە حەوت هەزار خوێندکاری لەو خوێندنگەیەدا ڕۆشن کردەوە و لە قەهری نەخوێندەواری قوتاری کردن.
ئێمەش هەوڵ دەدەین و کار بۆ ئەوە دەکەین کەرتی پەروەردە هاوتەریب لەگەڵ ئەو کەشتییەدا بەردەوام بێت، لە کەناری ئارامی پڕ زانست و زانیاریدا لەنگەر بگرێت.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و وتەیەکی ماندێلای مەزنیش بیردەهێنینەوە کە دەڵێت "پەروەردە بەهێزترین چەکە بۆ گۆڕینی جیهان".
کۆمەڵەی خوێندکاران: هاوکاربن لە کۆکردنەوەی زۆرترین پێداویستی بۆ هاونیشتمانیانی چەمچەماڵ...
کۆمەڵەی خوێندکاران پشتگیری زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد و پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی کوردستان بەدە...
کۆمەڵەی خوێندکاران سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکات...
ئۆفیسی کۆمەڵەی خوێندکاران لە ڕانیە کرایەوە...
"پرۆژەکانمان دەست پێدەکاتەوە"...
پەیامی کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ کاندیدە سەرکەوتووەکانی پەرلەمانی عێراق...
شاڵاو شێخ سەڵاح: داهاتوو ڕوونیدەکاتەوە کێ پارێزەری مافی خوێندکارانە...
بافڵ تاڵەبانی لە هەولێرەوەبە دڵ و بە ڕۆح سڵاو لە مامۆستایان و خوێندکاران و گەنجان دەکات...
لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی نۆژەنكرایەوە...