بەهۆی ئاگرە گەورەکەی لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتی کالیفۆرنیا، دەیان خوێندنگە و ناوەندی ئەکادیمی خوێندن سووتاون و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە ئەمریکییەکان لە شاری لۆس ئەنجلۆس 12 بینا و باڵەخانەی خوێندن سووتاون و بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە تەختی زەوی بوون، یاخود تەنها داروپەردویان ماوەتەوە، بەو هۆیەوە ژیانی خوێندن لەو شارە و ویلایەتەکەی ئیفلیج بووە، زیاتر لە نیو ملیۆن خوێندكار بێ بەش بوون لە خوێندن.
هەریەکە لە زانکۆی ببردین، زانکۆی کالیفۆرنیا و پەیمانگەی کالیفۆرنیا بۆ تەکنۆلۆجیا لە بەیاننامەیەکدا سەرجەم خوێندکارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە دەوامی ئاساییان ڕاگیراوە و دەرگای ناوەندەکانی خوێندنیان بەڕووی خوێندکارانیاندا داخستووە، ئەوەشیان ئاشکراکردووە کە بەنیاز نین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بەخوێندن بکەنەوە.
جگەلەوەش ئەو زانکۆ و پەیمانگەیانەی کالیفۆرنیا و لۆس ئەنجلۆس ئاماژەیان بەوە کردووە کە پرۆگرامەکانی خوێندنی باڵاشیان ڕاگرتووە کە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێوەی ئۆنلاین خوێندکارەکان وانەیان لێیەوە وەرگرتووە.
دەسەڵاتدارانی لۆس ئەنجلۆس ئاماژەیان بەوە کردووە کە تاوەکو ئێستا دەیان هەزار بینا و باڵەخانەی حکومی و هاوڵاتیان بەهۆی تەشەنەسەندنی ئەو ئاگرەوە زیانی پێگەیشتووە، کە ئەمە لەکاتێکدایە ئەو ئاگرە لە کینسەوە تەشەنەی سەندووە بەرەو دۆڵی سان فرناندۆ و بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ هەرێمی ڤینتۆرای هاوسێی گوازراوەتەوە، لە ئەنجامدا ناوەندەکانی خوێندن پەکیان کەوتووە.
شارەزایان پێیانوایە داخستنی دەرگای خوێندنگا و زانکۆکان بەهۆی بڵێسەی ئاگر و داپۆشینی شارەکە بەهۆی خۆڵەمێش و سوتماکی ئاگرەکەوە زیانی گەورەی بۆ سەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی خوێندکاران هەیە، هەربۆیە لە ئەنجامدا دەبێتەهۆی دواکەوتنی توانای ئەکادیمی ئەو خوێندکارانە و بێبەشبوونیان لە چالاکییە وەرزشی و کولتوورییەکانیان.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە لە بەشەکانی رۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی لۆس ئانجلۆسی ئەمریکا، تاوەکو ئێستا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەزار بینا و باڵەخانە لەناوچوون، کە ئەمە لەکاتێکدایە لەئێوارەی رۆژی سێشەممەوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و تیمەکانیش بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی.
پڕۆژەی "سەوزکردنی ناوەندەکانی خوێندن" لە سنووری ڕاپەڕین ڕاگەیەندرا...
وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری بەخشینی پێنج نمرەی بە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی دوازدە پەسەند کرد...
سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...
بەڕێوەچوونی مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە هەولێر...
میوانانی یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان...
لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان چەپکەگوڵی پیۆرزبایی پێشکەشی كۆمەڵەی خوێندكاران کرد...
میوانەکانمان یۆبیلی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانیان زێڕینتر کرد...
سەرۆک کۆماری عێراق: لە ڕابردوودا بە شانازییەوە وەك ئەندامێكی كارای كۆمەڵەی خوێندكاران كارم...