کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کۆرسێکی زانستی سێ ڕۆژەی
لە پارێزگای هەڵەبجە لەژێر ناونیشانی (کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان) بۆ خوێندکاران
کردەوە، زیار لە 150 خوێندکار بەشدارییان کرد و دواتریش بڕوانامەیان پێبەخشرا.
کۆرسەکە لە ڕۆژی سێ مانگی ئاب دەستی پێکرد و لە هۆڵی
تەکنۆلۆجیای زانیاری لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو، جگەلەوەش هەریەکە لە ڕاهێنەران (هەردی
تاهیر ڕەزا و خەڵات حەمە غەریب) بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەی زانستیان بە
خوێندکاران بەخشی.
ڕۆژی یەکەمی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان تەرخانکرابوو
بۆ بابەتەکانی دەرزی لێدان و خوێن وەرگرتن، ڕۆژی دووەم بۆ کانۆلا دانان، ڕۆژی
سێیەمیش تایبەت بوو بە فریاگوزاری سەرەتایی(First
Aid).
ئامانجی سەرەکی کۆرسەکە بەرزکردنەوەی توانای
خوێندکارانی بەشە تەندروستییەکان بوو لە پارێزگای هەڵەبجە، هەربۆیە لە بۆنەیەکی
تایبەتیشدا بەشداربووان
بڕوانامەکانیان پێ بەخشرا.

دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...