کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرفەتێکی گەورەدا بەڵێنەکەی بردەسەر و بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی تەمەنییەوە، پڕۆژەی 50ی ڕاگەیاند کە هەلێکی بەرفراوان بۆ خوێندکارانی لێهاتوو فەراهەم دەکات تاوەکو لە بوارە جیاوازەکانی دڵخوازی خۆیاندا کاری گەورە ئەنجام بدەن.
لە ڕۆژی 26ی نیسانی ئەمساڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان وەک بزاوتێکی مەدەنی هاوچەرخ مۆمی 50 ساڵەی تەمەنی داگیرساند و بەو هۆیەوە لە هۆڵی ڕۆتانا لە سلێمانی، مەراسیمێکی گەورەی بەئامادەبوونی چەندین کەسایەتی حزبی و حکومی دیپلۆماسی و مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگەکان ڕێکخست.
لەو مەراسیمەدا کۆمەڵەی خوێندکاران لەبەردەمی هەموواندا پڕۆژی 50 ڕاگەیەند، ئەو پرۆژە گەورەیە خۆی دەبینێتەوە لە ڕەخساندنی هەلی کاری گەورە بۆ 10 بواری جیاواز کە هەر بوارێکیان 50 پرۆژەی زانستی لە خۆی دەگرێت، بەمانایەکی دیکە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەڵێنی 500 پرۆژەی لە بوارە جیاوازەکاندا بە خوێندکاران دا.
بوارەکان پێکدێن لەو بەشانەی لە خوارەوە ئاماژەمان پێکردووە:
تەکنۆلۆجیا
ئەندازیاریی
ژینگەیی
بازرگانی، دارایی و سەرچاوە مرۆییەکان
زمان
هونەر و میدیای دیجیتاڵی
وەرزش
دیپلۆماسی
زانستە کۆمەڵایەتییەکان
تەندروستی
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...