لەپێناو خزمەتکردنی ژینگەی ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری ڕاپەڕین، پرۆژەیەکی گەورە بۆ سەوزکردنی ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پشدەر و بیتوێن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە خۆی لە چاندنی جۆرە جیاوازەکانی نەمامدا دەبینێتەوە
بە ئامادەبوونی بەڕێزان هۆشەنگ ئاکۆیی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی ڕاپەڕین، ژیار حسێن لێپرسراوی بازنەی ڕاپەڕينی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و ستافی بازنە و بەشێک لە نوێنەرایەتییە گشتییەکان، کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کۆنووسێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا واژۆ کرا کە تایبەت بوو بە دابینکردنی جۆرە جیاوازەکانی نەمام بەپێی توانای بەرهەمهاتووی بەڕێوەبەرایەتییەکە، هاوکات لەڕێگەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە ئەم نەمامانە دەگەیەندرێنە ئەو ناوەندانەی خوێندن کە ڕێژەی سەوزایی تێیاندا کەمە، یاخود دەیانەوێت زیاتر پەرە بە ژینگەی ناوەندەکەیان بدەن.
ئەم پڕۆژەیە درێژخایەن و بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە خوێندنی باڵا و پەروەردە دەگرێتەوە.

دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...