وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشنیاری لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی پەسەند کرد سەبارەت بە بەخشینی (٥) پێنج نمرەی بڕیار بە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی.
بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە دوای کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ نوێنەری خوێندکاران و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ڕۆژی٢ی ئایاری ئەمساڵ هاتە کایەوە.
ڕەوەزی ئەحمەد شا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکی تایبەتدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە، رایگەیاند، ئەم هەنگاوە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و کەمکردنەوەی فشارە دەروونییەکانی سەر خوێندکاران بووە لەم قۆناغە هەستیارەدا.
ناوبراو وتیشی: "سەركەوتنی خوێندكاران ئامانجی ئێمەیە و بە پەرۆشییەوە لەخزمەت داواكارییەكانیان دەبم".
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...