پەیامی بەڕێز نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عێراق
ئەندامان و كادرانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان
لە یۆبیلی زێڕینی دامەزراندنی رێكخراوە تێكۆشەرەكەتان، پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی ئێوە و تەواوی خوێندكارانی كوردستان و عێراق دەكەم.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەمێژووی 50 ساڵەی پڕسەروەری خۆیدا، سەرمەشقی فیداكاری و قوربانیدان بووە، بەدوانەی چەك و قەڵەم خەباتی نەتەوەیی و پیشەیی جۆشداوە، لەم كاروانە پڕشانازییەی خۆیدا دەیان سەركردە و كادری بۆ سەربەخۆیی و ئازادی كردووەتە قوربانیی.
لەنیو سەدەی خەباتی پیشەیی و مەدەنی خۆیدا، كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان فێرگەی پێگەیاندنی كادر و سەركردەی بەتوانا و لێهاتوو بووە، كە لەناوەندەكانی بڕیار و یاساداناندا جێگە و پێگەی دیارییان هەیە، هەروەك ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی تواناكانی خوێندكاران و دیموكراتیزەكردنی ناوەندەكانی خوێندن و هێنانەكایەی بیری سەردەمیانە و هاوچەرخ.
لەسەردەمی ئەمڕۆماندا، دیدی نوێ بۆ خەباتی مەدەنی و ڕێكخراوەییی هاتووەتە پێشەوە، هیوادارین ئێوەش بە پرۆژە و دنیابینی نوێوە هاوشان لەگەڵ گۆڕانكارییەكاندا، شێلگیرانە خزمەت بە خوێندكاران و لاوان بكەن، هەروەك لە ڕێگەی دروستكردنی پەیوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ ڕێكخراوە عێراقی و جیهانییەكاندا خەباتی خۆتان بەرەو پێشەوە ببەن.
لەكۆتاییدا هیوادارم یادی دامەزراندنی ڕێكخراوە تێكۆشەرەكەتان، فاكتەری خزمەتی زیاتر و گەشەپێدانی ڕیزەكانی خوێندكاران و هێنانەدی ئایندەیەكی گەش بێت بۆیان، بەندەش پشتیوان و پشتگیرتان دەبم، چونكە لە ڕابردوودا بە شانازییەوە وەك ئەندامێكی كارای كۆمەڵەی خوێندكاران كارم كردووە.
هەر شاد و سەركەوتووبن
براتان
نزار ئامێدی
سەرۆك كۆماری عێراق
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...