بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا ساڵ بەسەر تەمەنی پڕشکۆی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەر و خوێندکارانە دەکەم کە ڕۆژگارێک لەو ڕێکخراوە پڕ لەشانازیەوە دەستیاندایە خەباتی خوێندن و زانین و فێرکردن و شۆڕشگێڕیی.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، خوێندنگەیەکی کاراو کاریگەریی پێگەیاندنی دەیان و سەدان لاو و سەرکردە و خەباتگێڕی قارەمان بوو، لەمێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەمیشە بە گرنگییەوە لە ڕۆڵی گەنجان و خوێندکاران دەڕوانێت و وەک بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگە و داینەمۆی گۆڕانکارییەکان دەیانبینێت، باوەڕی تەواومان بەتوانا و کارامەیی گەنجان و خوێندکاران هەیە کە وەک هەمیشە پێشەنگبوون لە پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستاندا.
دووپاتی دەکەینەوە کە وەک هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەبین بۆ سەرخستنی پڕۆژە زانستی و پیشەییەکانیان و ڕەخساندنی هەلی شایستە بۆ گەنجانی وڵاتەکەمان.
دووبارە ئەم یادە پڕشکۆیە لە هەموو خوێندکاران و لاوان پیرۆز بێت، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...