لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی خەباتی پڕ لە شانازی و سەروەریی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵەی خوێندکاران و گشت زانستخوازانی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مێژووی پڕشنگداری کۆمەڵەی خوێندکاران هەم لە خەباتی شۆڕشی نوێ و هەم لە هەوڵ و تێکۆشانی بێ وچانیدا مایەی شانازییە بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، کۆمەڵەی خوێندکاران هەر لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەریان هەبووە لە ناساندنی بیری نەتەوایەتیی لە ناو توێژی گەنجان و لاوانی کوردستاندا، لە هەمان کاتدا ڕۆڵێکی گرنگیان لە مەیدانی خەبات و تێکۆشانی ڕێگای ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، هەروەها لە بەرانبەر ستەم و نادادی ڕژێمی بەعسی دیکتارتۆردا، هەمیشە بە دەنگێکی دلێر و بوێرانە داوای ماف و ئازادییان بۆ گەلی کوردستان کردووە، لەم پێناوەشدا گیان و خوێنی چەندین ڕۆڵەی گەنجیان بەخشیوە بە نیشتیمان.
لەم یادە پڕ شکۆیەدا، کاروبارەکانی ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتیەی کە لە ئەستۆیانە بەرز دەنرخێنم، ئومێدەوارم بە ستراتیژێکی نوێ و سەردەمییانە درێژە بەکاری رێکخراوەییان بدەن، لەپێناو بەرەوپێشچوونی ئاستی پەروەردە و بەرزکردنەوەی توانا زانستییەکان و ئاستی هۆشیاری خوێندکاران.
لە کۆتاییدا، سەری ڕێز و وەفا دادەنەوێنم بۆ شەهیدانی کاروانی ئەم خەباتە و گشت شەهیدانی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...