بەبۆنەى یادى (٥٠) ساڵەى دامەزراندنى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەى ئێوەو سەرجەم ئەندامانتان دەکەم، هیواخوازم ئەم یادە ببێتە هەوێنی پێشکەوتنی زیاترى کۆمەڵەى خوێندکاران بۆ خزمەتکردنی زیاتر بە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن لە هەرێمى کوردستان.
کۆمەڵەی خوێندکارانى کوردستان لە قۆناغێكی سەختى خەباتى شاخ دامەزرا، لێرەوە سڵاو و درود دەنێرین بۆ هەموو ئەو دڵسۆز و تێكۆشەرانەی لە رابردو و ئێستادا، کاتى خۆیان بەخشی بۆ ئەوەی ئەم رێکخراوە پیشەییە وەک سەکۆییەکى بەهێزى رۆحى کوردایەتی بمێنێتەوە.
ئەمڕۆ کە یادی دامەزراندنى کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکەینەوە، بە شانازییەوە بەهەمان گیانى ئەوێ رۆژێی کارکردن پاڵپشتی و پشتیوانتان دەبین و بە هیوام بەهەمان رۆحی ئەوساو بە خۆگونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم کاربکەن بۆ خزمەتکردن.
هەمیشە سەربەرز و سەرکەوتوو بن ...
د. یوسـف گـۆران
ئەندامى مەکتەبى سیاسى (ی.ن.ک)
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا...
جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و دامەزراوەی گەنجان کۆبوونەوە...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
"پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" لە پشدەرە...
دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی (100)یەکەم بوون...