بەڕێزان لە سکرتاریەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
لەیادی یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی ئێوەو سەرجەم ئەندامانتان دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم یادە ببێتە هەوێنی پێشکەوتنی زیاتر و پەرەدان بە کارەکانتان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و برەودان بەپرۆسەی پەروەردەو فێرکردن.
نیو سەدە لەمەوبەر، لە گەڕەکی ئیمام قاسم لە کەرکووکی سەری کوردستان لەماڵی مام خورشید لەگەڵ هەڤاڵان (شەهید شوان، شەهد رەئوف عەقراوی، لەتیف شێخ عومەر، محەمەد خورشید) بەیاننامەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و پەیڕەو و پڕۆگرامیمان نووسی و بڵاوکردەوەو دەستمان بە چالاکی کرد.
لەوساوە بۆ ئەمڕۆ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لە خەباتی شاخ و شار رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە لە پێگەیاندنی سەدان کادیری بەتواناو تێکۆشەری گەلەکەمان، کە توانیویانە خزمەتی بەرچاو پێشکەش بکەن و ببنە مەشخەڵی بەرگری کردن لە خوێندکارانی گەلەکەمان.
ئەمڕۆ کە یادی یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکەینەوە، بە شانازییەوە بەهەمان رۆحیەتی ئەوێ رۆژێی کارکردن پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوەو بە هیوام بەهەمان رۆحی ئەوساو بە خۆگونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم کاربکەن بۆ خزمەتی خوێندکاران و گۆش کردنی خوێندکاران بۆ خەبات کردن لە پێناو ئاواتە وەدینەهاتووەکانی گەلەکەمان.
دووبارە ئەم یادە لە سەرجەم خوێندکاران پیرۆز دەکەم و دروود و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدان بەگشتی و خوێندکارە شەهیدەکان بە تایبەتی.
کۆسرەت رەسول عەلی
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦
پڕۆژەی "سەوزکردنی ناوەندەکانی خوێندن" لە سنووری ڕاپەڕین ڕاگەیەندرا...
وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری بەخشینی پێنج نمرەی بە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی دوازدە پەسەند کرد...
سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...
بەڕێوەچوونی مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە هەولێر...
میوانانی یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان...
لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان چەپکەگوڵی پیۆرزبایی پێشکەشی كۆمەڵەی خوێندكاران کرد...
میوانەکانمان یۆبیلی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانیان زێڕینتر کرد...
سەرۆک کۆماری عێراق: لە ڕابردوودا بە شانازییەوە وەك ئەندامێكی كارای كۆمەڵەی خوێندكاران كارم...