دوای ئەوەی مامۆستایەکی عەرەب لە خوێندنگەیەکی ناحکومی شاری کەرکوک لەسەر نەخشاندنی وێنەی ئاڵای کوردستان خوێندکارێكی کوردی دوورخستەوە، بەڵام دواجار هەڵایەکی گەورەی لەسەر دروستبو و خوێندنگەکە ناچارکرا خوێندکارە کوردەکە وەربگرێتەوە.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیش لەڕێگەی ڕاگەیاندراوێکەوە ئیدانەی ئەو کردە ڕەگەزپەرستانەیەی کرد و لەدژی بڕیاری خوێندنگەکە وەستایەوە، هەربۆیە دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان، کێشەکە بەتەواوی چارەسەر کرا و خوێندکارەکەش گەڕایەوە بۆ ناوەندی خوێندنەکەی.
لەو سەروبەندەدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی شکۆی خوێندکار و پیرۆزییەکانی نیشتمان.
لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵەی خوێندکاران سوپاسی هەوڵ و خەمخۆریی بەڕێز د.رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك دەکات بۆ بەدەنگەوەهاتن و چارەسەركردنی كێشەكە.
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...