لە یەکێک لە خوێندنگە ناحکومییەکانی کەرکوک خوێندکارێک لە وانەی هونەردا وێنەی ئاڵای کوردستانی نەخشاندووە، بەڵام مامۆستاکەی لە کاردانەوەیەکی ڕەگەزپەرستانەدا ڕێکاری لە بەرانبەردا گرتووەتەبەر و لە خوێندنگە دەریانکردووە، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیش بەتوندی لە دژی بڕیاری ئەو خوێندنگایە وەستایەوە و ڕاگەیاندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
بە توندی سەرکۆنەی بڕیاری دەرکردنی خوێندکارە کوردەکەی
کەرکوک دەکەین، کە تەنها لەبەر نەخشکردنی (ئاڵای کوردستان) ڕووبەڕووی ئەم سزایە
بووەتەوە، ئەم هەنگاوە نەک هەر پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و ئازادی
ڕادەربڕینە، بەڵکو بێڕێزیکردنە بە شكۆ و سیمبوولی كورد و بەهەموو شێوەیەك دژی
دەوەستینەوە.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی کەرکوک لەسەر هێڵە و داوا لەو لیژنەیە دەكات كە پێكهێنراوە، جگە لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە شەرمهێنەكە، بە توندی سزای ئەو كەسانە بدرێت كە بڕیاری لەو شێوەیەیان داوە و دڵنیایی بدرێت كە ڕووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...