بەهۆی هێرش و شەڕ و داگیرکارییەوە خوشک و برایانمان لە ڕۆژڤای کوردستان ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت و دژوار بوونەتەوە، کە بووەتەهۆی ئاوارەبوون و شەهیدبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوخوێنانمان، ئەرکی سەرشانی هەموومانە بە هانایانەوە بچین، هەربۆیە داوا لە هاوڵاتیانی نیشتمانپەروەر، بازرگانان و خێرخوازانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکەین هاوکارییەکانیان بگەیەنن.
لەژێر چاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی (پ.ی.د.پەیمان ڕەمەزان ئەحمەد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و کەناڵ 8 (Channel 8)، کەمپینێکی گەورە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا ڕادەگەیەنن.
زانکۆی ڕاپەڕین وەک ناوەندێکی زانستی و نیشتمانیی، بە
هاوبەشی و سپۆنسەریی میدیایی کەناڵ ٨ (Channel 8) و كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، کەمپینی فراوانی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ
لێقەوماوانی ڕۆژاڤای کوردستان ڕادەگەیەنێت.
داوا لە دانیشتووانی خۆشەویستی دەڤەری راپەڕین دەکەین،
وەک هەمیشە سەلمێنەری وەفابن و بەپێی توانای خۆیان بەشداربن لەم ئەرکە
نیشتمانییەدا.
*لیستی ئەو پێداویستیانەی زۆر گرنگن و لە
كەمپەینەكە وەردەگیرێن:
1. پارە
2. خۆراکی وشكە و
لەقووتوونراو: (پێویستە ماوەی بەسەرچوونیان دوور بێت)
3. شیری وشکی
منداڵان و دایبی (حەفازە)ی منداڵان
4. جلوبەرگ و
پێداویستی خەوتن (بەتانی و دۆشەك) بەمەرجێك تازەبن و بەكارنەهاتبن
شوێنی كەمپەین: شاری ڕانیە - سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین
ماوەی کەمپەین: لە بەرواری (٢٧/١/٢٠٢٦) تاوەکو
(٢٩/١/٢٠٢٦) کاتژمێر: (٩:٠٠ی سەرلەبەیانی) تا (٥:٠٠ی ئێوارە)
بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندی و ناردنی هاوكاری لەڕێگەی FIB:
07725249325
07719488886
07503453418
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...