لە پاش هەڵمەتە بەرفراونەکەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بۆ پاکژکردنەوەی کەمپی و نوێ و ناوشاری زانکۆ، دوو خوێندکاری کۆلێجی وەرزش چالێنجی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ئەهلییەکان دەکەن بۆ ئەوەی هەڵمەتی پاکژکردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێبکەن.
لەڕۆژی 22/12/2025 بەهاوکاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و زانکۆی سلێمانی، بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بەشداربوون لە پاکژکردنەوەی ژینگەی هەردوو کەمپی نوێ و ناوشاری زانکۆی سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستە سەرجەم بەش و کۆلێج و تەواوی زانکۆی سلێمانی پاکژ کرایەوە.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەردەوامە لەکار و چالاکییەکانی، مەبەستیەتی بەشێوەیەکی بەرفراوان سوودی زیاتر بە سەرجەم سێکتەرەکانی خوێندن بگەیەنێت، بۆ ئەو مەبەستە بە باشیان زانی لەم ڕۆژەدا هەڵمەتێکی گەورە بۆ پاکژکردنەوەی زانکۆی سلێمانی ڕابگەینن و هەموو ئەو میکانیزمانەی پێویستبوون بۆ پرۆسەکە بەشێوەیەکی گونجاو فەراهەمی کردن و شانبەشانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران، هەموو پنتێكی زانکۆی سلێمانی پاکژکرایەوە.
لەو هەڵمەتەدا د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆ سلێمانی بەشداریی پاکژکرنەوەی زانکۆی کرد و بە ئەمەکەوە لەو دەستپێشخەریەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی ڕووانی، سوپاسی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد و ئەو هەڵمەتەی وەک پەیامێک بۆ پاکژ ڕاگرتنی ژینگە و کۆمەڵگە ناوزەد کرد.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە "ئەوان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداریی ئەم هەڵمەتەیان کردووە و بەردەوامیی دەبێت، جگەلەوەش هەموو کۆلێجەکان و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی تیمی تایبەت بە خۆیان دەبێت بۆ کاری لەو جۆرە، بۆ ئەوەی بەردەوام زانکۆ بە پاکژیی بمێنێتەوە".
لەلایەکی دیکەوە د.محەمەد خانی مامۆستای زانکۆ لەو هەڵمەتەدا بەشداریی کردووە و ئامۆژگاریی دایک و باوکان دەکات لەگەڵ پەرورەدەکردنی منداڵەکانیاندا، فێری پاکژکردنەوەی ژینگەیان بکەن و ئەوەش جۆرێکە لە پەروەردەیەکی دروست.
لە بەردەوامی قسەکانیدا د.محەمەد خانی دەڵێت "دەبوو ئەم هەڵمەتە لەکاتی هاوسەرگیری نێوان دوو کەس و دروستکردنی خێزاندا پاکژکردنەوەی ژینگە ئەزموون بکرایە، چونکە پەروەردەی ژینگە لەگەڵ پەروەردەی منداڵدا لە ماڵەوە دەستپێدەکات، گەنجانی زانکۆش کاتێک پاکژکردنەوەی ژینگە بووە پەروەردە تێیاندا، کاتێک دەبنە دایباب ئەزموونەکەیان دەبێتە پەروەردەی منداڵەکانیان".
لەو هەڵمەتەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا دوو خوێندکاری کۆلێجی وەرزش لە زانکۆی سلێمانی بەناوەکانی دییە بەکر و زنار زانیار، بۆ پاکژڕاگرتنی ژینگەی ناوەندەکانی خوێندن چالێنجی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ئەهلییەکان دەکەن بۆ ئەوەی لای خۆیانەوە هەڵمەتێکی هاوشێوە دەستپێبکەن و ژینگەی ناوەندەکانی خوێندن پاکژ بکەنەوە.


خوێندکارەکەی کەرکوک بۆ خوێندنگەکەی گەڕایەوە...
خوێندکارانی دەڤەری ڕاپەڕین بە هەستێکی کوردانەوە ئیمزایان بۆ خوشک و براکانیان لە ڕۆژاڤا کۆک...
ڕاگەیەندراوێك لە كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانەوە...
زانكۆی ڕاپەڕین.. كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژاڤای كوردستان...
لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە پێنج هەزار واژۆ بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژاڤا کۆکرایەوە...
واژۆیەک بکە و پشتیوانیی لە ڕۆژاڤا بکە...
لە زانكۆی ڕاپەڕین كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژاڤای كوردستان بەڕێوەدەچێت...
بانگەوازی نیشتمانی.. کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاریمان بۆ ڕۆژئاڤا ڕاگەیاند...
ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکاران بەشداریی کەمپین و کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاڤا دەکەن...