بەهۆی کارەساتە سروشتییەکەی چەمچەماڵەوە، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و وەک هاوسۆزییەک بۆ خەڵکی خۆشەویستی ئەو شارە، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی گەورەترین ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان.
ماوەی دوو مانگە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ئامادەکاریی بۆ چەندین چالاکی هەمەڕەنگی جۆراوجۆر بۆ ڕۆژی ئاڵا دەکات، بەڵام وەک هاوسۆزییەک و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، هەموو ئەو چالاکییانە ڕادەگرێت و تێچووی ئەو یادە بۆ خەڵکی چەمچەماڵ و زیانلێکەوتووانی شارەکە تەرخان دەکات.
کۆمەڵەی خوێندکاران بەمەبەستی پشتیوانی لە هاونیشتمانیان لە چەمچەماڵ بڕیاریدا تەواوی تێچووی چالاکییەکانی ڕۆژی ئاڵا ببەخشێتە یەكەی فریاكەوتنی خێرای مرۆیی کە بۆ قەرەبووکردنەوەی کارەساتەکەی چەمچەماڵ پێکهێنراوە.
لەلایەکی دیکەوە تەواوی هەوڵەکانی خۆیان چڕکردووەتەوە لەڕێگەی ئۆرگانە حزبی و حکومییەکانەوە تاوەکو بەزووترین کات هەموو ئەو ناوەندە زانستی و پەروەردەییانەی زیانیان بەرکەوتووە، بە باشترین شێوە نۆژەن بکرێنەوە و بەهەمووشێوەیەک هاوکاری هەنگاوەکانیان دەبن.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان: "پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵای کوردستان و دڵمان لەگەڵ چەمچەماڵی خۆشەویستماندایە".

دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...