بەهۆی بڕێکی زۆر لە باران بارین، لە قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری لاوێکی بەهێز زیانی گیانی و مادی بە هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە گەیاند، بۆ ئەو مەبەستە هێزە ئەمنییەکان خۆیان گەیاندە شارەکە و بەهانای هاوڵاتیانەوە چوون، کۆمەڵەی خوێندکارانیش هەوڵەکانیان بەرز دەنرخێنێت.
لەو نێوانەدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە سوپاسی بێ پایانی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش و سەرجەم دەزگا ئەمنی و فریاگوزارییەكانی سنووری سلێمانی بکات، بەو هۆیەی لە لافاوەكەدا هەڵوێستێكی مێژووییان تۆماركرد و ژمارەیەكی زۆر خوێندكاریان لە خوێندنگەكان رزگاركرد و بەهانایانەوە چوون.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان هیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەك دەخوازێت و بۆ هەر ئەركێكی پێویست تیمەكانی ئامادەی هاوكاری و پشتیوانین.
بەهۆی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵەوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا کە یەکێکیان خوێندکارێکی تەمەن نۆ ساڵان و پیاوێکی تەمەن 72 ساڵ بوون، 12 کەسیش برینداربوون، جگەلەوەش زیانێکی زۆری مادی بەر ماڵ و دووکانەکانی ئەو شارە کەوت.
پڕۆژەی "سەوزکردنی ناوەندەکانی خوێندن" لە سنووری ڕاپەڕین ڕاگەیەندرا...
وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری بەخشینی پێنج نمرەی بە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی دوازدە پەسەند کرد...
سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...
بەڕێوەچوونی مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە هەولێر...
میوانانی یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان...
لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان چەپکەگوڵی پیۆرزبایی پێشکەشی كۆمەڵەی خوێندكاران کرد...
میوانەکانمان یۆبیلی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانیان زێڕینتر کرد...
سەرۆک کۆماری عێراق: لە ڕابردوودا بە شانازییەوە وەك ئەندامێكی كارای كۆمەڵەی خوێندكاران كارم...