شاڵاو شێخ سەڵاح، سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆیە لەگەڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کۆبووەوە، خوێندکارانی بە بەشێکی زیندو و کاریگەری کۆمەڵگە ناوزەد کرد.
لە بەشێکی قسەکانی لەگەڵ کۆمەڵەی خوێنکاراندا شاڵاو شێخ سەڵاح، ئاماژەی بەوەکرد کە خوێندکاران بەشێکی زیندو و کاریگەری کۆمەڵگەکەمانن و یەکێتی باوەڕی تەواوی بە خەباتی پیشەیی خوێندکاران هەیە، هەمیشە بەشێکبووە لە ئێوە و لە هەناوی وزە و پڕ هێزی ئێوەوە لەدایکبووە.
سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی کۆیە باسی لەوەشکرد، سەرۆک بافڵ تەنیا سەرکردەی هەرێمی کوردستان بوو کە لەگەڵ داوا ڕەواکانی خوێندکاران وەستاوەیە و زیاتر لە ٣١ سەعات لەگەڵیاندا دانیشت، ئەو خۆی بە بەشێك لە ئێوە دەزانێت، هەربۆیە جگەلەوەی کێشەکانی چارەسەرکرد، بەڵێنیشیدا لە داهاتوودا بەهەمووشێوەیەک پشتگیریی داوا ڕەواکانتان بکات و پارێزەری مافەکانتان بێت.
لەبارەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیشەوە، شاڵاو شێخ سەڵاخ روونیکردەوە، ئامانجی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان خزمەتکردنی خوێندکارانی کوردستانە بەبێ جیاوازی و دوور لە هەموو پێشینیەکی حیزبی، ئەوەی تاوەکو ئێستا کردوویەتی سەرەتای قۆناغێکی گەورەتر و کاریگەرترە و داهاتوو ڕوونیدەکاتەوە کێ بەرگریکار و پارێزەری مافی خوێندکاران و بەرەوپێشچوونی پەروەردە و زانستە لە هەرێمی کوردستان.

دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...