کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانییەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک، مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی دایک دەکات و پەیامی زانست و پێشكەوتنیان ئاڕاستە دەکات.
لە پەیامەکەیدا کۆمەڵەی خوێندکاران پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر بۆ زانکۆی سلێمانی تەمەننا دەکات و وەک چۆن لە ڕابردوودا بەو بەرنامەیە کاریان کردووە.
"زانکۆی سلێمانی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە چرای زانست و پێشکەوتن بووە، دەیان ساڵە ناوەندێکی گرنگ و کاریگەربووە لە پێگەیاندنی نەوە یەک لەدوای یەکەکانی کوردستان، کە ئەمڕۆ بەخۆشحاڵییەوە لە بوارە جیاوازەکاندا خزمەت دەکەن و داهاتووی کوردستان بونیاددەنێن".
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان شانازی دەکات کە هەمیشە هەوڵ و پرۆژەکانی لەخزمەت زانکۆی دایک و خوێندکارە خۆشەویستەکانیدا بووە، بێگومان بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش بە بەرنامە و پرۆژەی جیاواز و کاریگەرەوە بەردەوام دەبێت و پێکەوە لەپێناو پێشکەوتنی زانست و داهاتوویەکی پرشنگدارتردا هەنگاودەنێن.
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...