بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی زانكۆی سلێمانی کرد، بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق.
سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا دەڵێت "لە دڵەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزان سەرۆک، مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆی سلێمانی دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق".
لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لەوەش دەکات ئەم دەستکەوتە گرنگە زانستییە کە بۆ جاری دووەمە زانکۆی دایک بەدەستی دەهێنێت، مایەی خۆشحاڵیی هەموو لایەکمانە و شانازییەکی دیکەیە بۆ سلێمانی.
لەکۆتاییدا سەرۆکی یەکێتیی دەڵێت "بەڵێنتان پێدەدەم وەک هەمیشە لەگەڵتانبم بۆ پێشخستنی زانکۆی سلێمانی، چونکە ئێوە بە ئاستە بەرزەکەتان سەری ئێمەتان بەرزکردووەتەوە".
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...