لە ئیڤێنتێکی گەورە و زانستیدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان میوانداریی پێشبڕکێیەکی جیهانیی ناسا دەکات، پێشبڕکێکە بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئەو پێشبڕکێیە لەژێر ناوی (Nasa Intrenational space Apps Challenge- Slemani ) بەڕێوەدەچێت، کە پێشبڕکێیەکی ساڵانەی جیهانییە، پێشتر لە عێراق ئەنجامدراوە و لە هەرێمی کوردستانیش بۆ یەکەمجار لە سلێمانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ڕێکیدەخات، ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لە رۆژانی (4 و 5ی تشرینی یەکەم) لە هۆڵی تایتانیک ئەنجام دەدرێت.
لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێکەی ناسادا، 10 تیم بەشداریی دەکەن و هەر تیمێک ئاڵنگارییەک ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتووببن و لە قۆناغی دواتردا بەشداریی لە پێشبڕکێی گەورەی جیهاندا بکەن.
ئاڵنگارییەکان لەلایەن تیمەکانی ناساوە دیاریی دەکرێن و بەشداربووانیش کار لەسەر گەشەپێدانی سیستمەکان و نەرمە کاڵا و دەکەن و ئەو داتا و زانیارییانە بەکاردەهێنن کە سەرچاوەکانیان کۆمپانیای ناسایە.
ئەو تیمەی ناسا
چەند مامۆستایەکی سەرپەرشتیار هاوکاریان دەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی تیمەکان کە
لەو 10 تیمە تەنها یەک تیمیان دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بەشداریی
پێشبڕکێی جیهانیی بکات.
ئەو بابەتانەی ناسا لە پێشبڕکێکەدا دیاریی کردوون

دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...