کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات کە وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی هەڵبژێردرا.
لە سلێمانی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەچوو کە ماوەی سێ ڕؤژ بەردەوامی هەبوو، زۆرێک لە میوانان لە وڵاتانی جیهان و عەرەبی و ناوخۆیی ئامادەی بوون، لەو کۆنفرانسەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك سەرۆكی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموكرات لە وڵاتانی عەرەبی، بڕوابوونە بە خەباتیی دیموكراتیی سەرۆك بافڵ و پابەندبوونە بە چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی و ڕووبەڕوونەوەی ئاڵنگارییەكان.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیش بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵەكەی دەکات، چونکە دڵنیایە ئەم هەنگاوە مێژووییە دەبێتەهۆی بەهێزتربوونی كاری رێكخراوەیی و فراوانتركردنی سنووری كارە ئەكادیمی و پەروەردەییەكانیان لە جیهانی عەرەبیدا.
فەرید زەهران، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات بوو لە جیهانی عەرەبیدا، لە وتاری کۆتایی کۆنفرانسەکەدا لە سلێمانی رایگەیاند کە ئیدی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکـێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەبێتە سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە.
تیمە تەندروستییەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران بە بێبەرانبەر پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکەن...
کۆرسێکی زانستی بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین بەسەرکەوتوویی پێشکەش کرا...
کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری چەند ئامادەییەک لە کۆمەڵەی خوێندکاران...
سەرجەم پێداویستییەکانی کەمپینەکەی زانکۆی ڕاپەڕین ڕەوانەی ڕۆژاڤا کران...
خوێندکارەکەی کەرکوک بۆ خوێندنگەکەی گەڕایەوە...
خوێندکارانی دەڤەری ڕاپەڕین بە هەستێکی کوردانەوە ئیمزایان بۆ خوشک و براکانیان لە ڕۆژاڤا کۆک...
ڕاگەیەندراوێك لە كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانەوە...
زانكۆی ڕاپەڕین.. كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژاڤای كوردستان...
لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە پێنج هەزار واژۆ بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژاڤا کۆکرایەوە...