چالاکی و پڕۆژەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتردا بەردەوامیی هەیە و بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین، کۆرسی سکۆلەر شیپ و خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی ئەو سنوورە دەکاتەوە.
لە ڕۆژی یەکەمی کۆرسەکەدا ڕامیار جەمال، مامۆستای زانکۆ
چەند بابەتێکی گرنگ لە چوارچێوەی وانەی ئەکادیمی و زانستیدا بە خوێندکاران دەڵێتەوە
کە بریتین لە:
١- سکۆلەرشیپ چییە و
جۆرەکانی چین؟
٢- جیاوازی لەنێوان
جۆرەکانی سکۆلەرشیپ
٣- هەنگاوەکانی پێشکەشکردنی
سکۆلەرشیپ و ئامادەکردنی (بەڵگەنامەکان، بڕوانامەکان، سیڤی و چەند بابەتێکی دیکە).
لە ڕۆژی دووەمی کۆرسەکەدا چەند بابەتێکی هەمەچەشنی
تایبەت بەو بوارە دەوترێنەوە کە ئەوانیش بریتین لە:
١- گرنگی سکۆلەرشیپەکان.
٢- چۆنیەتی گەڕان بەدوای
سکۆلەرشیپ و ستراتیجییەکانی پێشکەشکردن.
٣- دوای پێشکەشکردن
چی بکەین؟
٤- گەڕان بەناو لیستی
ئەو زانکۆیانەی ساڵانە سکۆلەرشیپیان هەیە.
تێبینی: ژمارەی بەشداربووان سنووردارە و تەنها (٧٠) ئەندامی
گۆشەی خوێندکاران وەردەگیرێن.
بۆ بەشداریکردن و پڕکردنەوەی فۆڕم کلیک لەم بەستەرە
بکە: https://forms.gle/kwTUZSaFxf6xQGni7
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...